ئه‌مشه‌و مانگگیرانى ته‌واو له‌ ئاسمانی كوردستان ڕووی دا

بەشی زانست- ئه‌مشه‌و دیارده‌ی فه‌له‌كیی مانگگیرانی ته‌واو، كه‌ به‌ مانگی سوور و "مانگی خوێنی"یش ناو ده‌برێت، له‌ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان رووی دا و ئاماده‌كاریش بۆ بینینی دیارده‌كه‌ له‌ هه‌ولێر کرابوو.

کوردپرێس:

مانگگیرانه‌كه‌ نزیكه‌ی 4 كاتژمێری خایاند، ئه‌وه‌ش درێژترین ماوه‌ی مانگگیرانه‌ له‌ سه‌ده‌ی 21 تاكوو ئێستا.

كاتژمێر 9:24 خوله‌ک بە کاتی هەرێمی کوردستان مانگ چووە ناو سێبه‌ری ته‌واو (ئه‌مبرا) كه‌ تاریكترین ناوچه‌ی سێبه‌ره‌كه‌یه‌ و تا كاتژمێر 11ی شه‌و، مانگ به‌ ته‌واوی له‌ ناو سێبه‌ری زه‌وی ون بوو.

به‌ گوێره‌ی شارازه‌یانیش، ورده‌كاری دیارده‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بوو:

- کاتژمێر 9:24 خووله‌كی شەو دەسی پێکرد.

- کاتژمێر 1:19 خووله‌كی بەیانی کۆتایی هات.

- ماوەی مانگگیران بە گشتی نزیکەی 4 کاتژمێری خایاند.

- ماوەی مانگگیرانی تەواو (ماوەی تاریک بوون) 1 کاتژمێر و 42 خوولەک و 54 چرکەی خایاند.

- دووریی مانگ لە زەوی لە ماوەی مانگ گیران 403 ھەزار كیلۆمه‌تر بوو‌، ئەمەش ھۆکاری درێژترین ماوەیە بۆ تێپەڕبوون لە سێبەری زەوی.

به‌ گوێره‌ی تۆمارە فەلەکییەکان, لە سەدەی رابروو (1901 تاكو 2000), لە ھەموو جیھان 230 جار دیارده‌ی مانگگیران رووی داوە.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 81 جار مانگگیرانی تەواو بووه‌، 66 جاریش مانگگیرانی نیمچەیی و 83 جار مانگگیرانی نیمچە سێبەر بووە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی پارتی

News Code 26865

Your Comment

You are replying to: .
captcha