بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی "بە نووسراوی رەسمی و لە ڕێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە داوام لە حکوومەت کردبوو کە ناوی ئەو هێزە سیاسییانەی کە مۆڵەتیان هەیە بۆمان بنێرن."
وتووشیەتی "جا سەیر و سەمەرەی ئەم حکوومەتە ئەوەیە کە هێزێکی سیاسیی وەک کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە لیستی ئەو حزبانەدا نییە کە لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی کارکردنی هەیە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2001ەوە لە ئیدارەی سلێمانی مۆڵەتی وەرگرتووە."
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری روونیشی کردۆتەوە کە ئێستا کۆمەڵی دادگەری مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئیدارەی سلێمانی هەیە، بەڵام لە لیستی حزبە مۆڵەتپێدراوەکانی کابینەی نۆیەمدا بوونی نییە. دوای یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی هەولێر و سلێمانی بڕیاردرا بوو ئەو حزبانەی لە پێشوودا مۆڵەتیان لە سلێمانی یان هەولێر وەرگرتووە، لە حکوومەتی یەکگرتوودا ببنە مۆڵەتی رەسمی".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment