هەولێر و بەغدا بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی پێویستیان بە یەکتر هەیە

بەشی جیهان- ویکتۆر کاتۆنا لەو قەناعەتەدایە کە ئەگەرچی پێوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق پێوەندییێکی گرژە بەڵام ئەو دوو لایەنە هیچ بژاردەیێکی دیکەیان نیە جگە لەوەی هاوکاریی یەکتر بکەن.

کوردپرێس:

ویکتۆر کاتۆنا ئەندامی پەیمانگای ئەنجومەنی کاروباری نێودەوڵەتیی ڕووسیا دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بە دۆخێکی قەیراناوی وەسف دەکات و دەشڵێت بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و دابەزینی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەسەر داوای ئۆپێک پڵاس، سێ هۆکارن بۆ سەرهەڵدانی ئەو قەیرانە.

ئەندامی پەیمانگای ئەنجومەنی کاروباری نێودەوڵەتیی ڕووسیا لە وتارەکەیدا کە ئۆیل پرایز بڵاوی کردۆتەوە هۆشداریی ئەوەی داوە کە هەبوونی ناکۆکیی فراوان لە نێوان هەولێر و بەغدا سەبرابری ململانێی نەوت و بودجە، دەتوانێت کورد و دەوڵەتی ناوەند بەرەو قۆناغێکی مەترسیدار پەلکێش بکات بەو حاڵەشەوە ئەحتیاجی ئەو دوو لایەنە بە یەکتر بۆ چارەکردنی قەیرانی دارایی هەر دوو لایەنەکە لە یەکتر نزیک دەکاتەوە.

کاتۆنا دەڵێت یەک لە چارەسەرەکان بۆ چارەکردنی قەیرانی نەوت و بودجەی لە نێوان هەرێم و بەغدا ئەوەیە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی عێراق دابمەزرێت چوونکە بە وتەی ئەو کەسایەتییە دامەزرانی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی لە عێراق پارێزگاری لە بەرژەوەندیی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەکات.

بە قەناعەتی ئەو ئەندامەی پەیمانگای ئەنجومەنی کاروباری نێودەوڵەتیی ڕووسیا گەڕانەوەی هەر دوو لایەنەکە بۆ ڕێککەوتنی ساڵی ڕابردوو کە بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتدا بە ڕێژەی نزیک 13 لە سەدی بودجەی عێراق وەردەگرێت، دەبێتە زەمینەسازێک بۆ ڕێککەوتنی یەکلاییی نێوان هەولێر و بەغدا.

News Code 258

Your Comment

You are replying to: .
captcha