بانگەواز بۆ کۆبوونەوەیێکی جەماوەری لە سلێمانی دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژماره‌یێک پارێزەر و یاساناسان‌ و چالاکوان له‌سلێمانى وه‌ڵامى بانگه‌وازه‌كه‌ى كه‌سوكارى سزادراوانى بادینان ده‌ده‌نه‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى داوایانكردبوو، هه‌مووان بێنه‌سه‌ر خه‌ت‌و ڕێگرى له‌و پلانه‌ مه‌ترسیداره‌ بكه‌ن كه‌ به‌ڕێوه‌یه‌ دژى گیراوان‌و سزادراوانى بادینان.

کوردپرێس:

له‌بانگه‌وازێكدا کەسوکاری زیندانیانی بادینان داوای پشتگیری‌و هاتنەدەنگی هاوڵاتیان‌و ڕێكخراوه‌ ناوخۆیی‌و جیهانیه‌كان ده‌كه‌ن له‌كه‌یسى سزادراوانى بادینان‌و داوایانكردبوو، "بەجدی تر وەرنه‌سەرخەت، بارودۆخی زیندانیان خراپه‌و پلانی مەترسیدار هەیه كە هەموو چالاكوان بەبێ منەتی حوكم دەكرێن".

له‌وه‌ڵامى ئه‌و بانگه‌وازیه‌دا ژماره‌یه‌ك لەپارێزەرو یاساناس‌و چالاکوانی مەدەنی ڕایده‌گه‌یه‌نن، "به‌ره‌و ئه‌و بانگەوازیه‌ى کەسوکاری سزادراوانی ڕۆژنامەنوسان‌و چالاکوانانی بادینان‌و لەم سەرو بەندەش کە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری خانەنشین دەکرێت ده‌چین".

ئاشكراشیان كردووه‌، ڕۆژی دوشەممە 28ى 6ى 2021 کاتژمێر پێنجی ئێوارە لەباخی گشتی گردبونەوەیەک سازدەکەن‌و وتارێکیش بۆ ڕای گشتی‌و ڕۆژنامەنوسان‌و میدیاکان دەخوێننەوە.

باسیان له‌وه‌ش كردووه‌، له‌و وتاره‌ى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌یاندا جەخت دەکەنەوە له‌سه‌ر، پەلەکردن لەیەکلاییکردنەوەی چارەنوسی سزادراوانی بادینان بەشێوەیەک کە دادپەروانە بێت‌و ھەڵەکانی پێشوو ڕاستبکرێنەوە له‌گه‌ڵ بانگەوازیه‌ك بۆ ڕای گشتی‌و لایەنەکان‌و ئەنجومەنی دادوەری کە بۆ یەکەمجار با پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بدرێتە کەسێکی بێلایەن‌و شایستە کە جێگای متمانە بێت‌و بتوانێ ئەو بارە ناھەموارەی دەسەڵاتی دادوەری تێیکەوتوە کەمێک ڕاستبکاتەوە.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌وتاره‌كه‌یاندا سەرکۆنەى یاریکردن بەئاسایش‌و شعوری خەڵک ده‌كه‌ن کە "ماوەیەکە لەسلێمانی چەندین ڕوداوو پێشێلکاری لەلایەن کاربەدەستان‌و دەسەڵاتدارانەوە دوبارەبونەوە، داواکردنی سزادانی تاوانباران‌و پیادەکردنی یاسا بەسەر ھەمواندا وەکو یەک، ھیواخوازین کەسانی خەمخۆری ئەم بوارە بەشداری بەرچاویان ھەبێت".

News Code 2525

Your Comment

You are replying to: .
captcha