نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور پێویستیی به‌ کۆده‌نگیی نیشتمانی و ڕازی بوونی سه‌رجه‌م پێکهاته‌ و نه‌ته‌وه‌کانه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان لەگەڵ  ڕیکاردۆ ڕۆدرێگس به‌رپرسی نوسینگه‌ی یۆنامی له ‌هه‌ولێر کۆ بووەوە و رایگەیاند، نووسینه‌وه‌ى ده‌ستور پرۆسه‌یه‌کی گرنگه‌و پێویستیی به‌کۆده‌نگیی نیشتمانی و ڕازیبونی سه‌رجه‌م پێکهاته‌و نه‌ته‌وه‌کان هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان بڵاوی کردەوە، لە کۆبونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهات و گۆڕانکارییه‌ سیاسییه‌کانی عێڕاق و کوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێڕاق کراوە، سه‌رۆکی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاندووە: "هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری له ‌عێڕاق دۆخێکی سیاسیی جیاوازی هێناوه‌ته‌ کایه‌وه‌، تازیاتر نزیک ده‌بینه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان، ململانێکانیش تۆختر ده‌بنه‌وه‌، هیواخوازین هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد ئه‌نجام بدرێت، به‌ده‌ر له‌دروست بوونی هیچ ته‌نگژه‌یێک، که‌تێیدا یاسا سه‌روه‌رو باڵا ده‌ست بێت".

سه‌باره‌ت به ‌نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستانیش، ئاماژەی بەوە کردوە، "نووسینه‌وه‌ى ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان پرۆسه‌یێکی گرنگه‌، پێویستیی به‌ کۆده‌نگیی نیشتمانی و ڕازی بوونی سه‌رجه‌م پێکهاته ‌و نه‌ته‌وه‌کانه‌ که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا به‌یه‌که‌وه‌ ده‌ژین، هاوکات پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێڕاقدا هیچ هاودژی و نه‌گونجانێک دروست نه‌کات، بۆیه‌ هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستوور به‌وردی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

لای خۆیەوە ڕیکاردۆ ڕۆدرێگس به‌رپرسی نووسینگه‌ی یۆنامى له ‌هه‌ولێر، سوپاسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کردووە بۆ خستنه‌ڕووی تێڕوانینه‌ یاسایی ده‌ستوورییه‌کانی، هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتری بۆ خواستووە له ‌ئه‌رکه‌کانیدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2492

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha