چالاکوانێکی دیکەی بادینان سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چالاکوانێکی دیکەی بادینان بە تۆمەتی "خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن سزای یەک ساڵ زیندانی کردن و 240 هەزار دینار غەرامەی بۆ دەرچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پڕۆسەی دادگای کردنی ئومێد بەرۆشكی چالاکوانێکی دیکەی بادینان بەڕێوەچوو، لە پڕۆسەی دادگای کردنەکەدا دادگا سێ سكاڵای ڕووبەڕووی کردەوە، سكاڵای یەكەم بەشەش مانگ زیندانی كردن و بۆ سكاڵای دووەم بەهەمان شێوە بەشەش مانگ زیندانی كرد و بۆ سكاڵای سێێەم بە 240 هەزار دینار سزادرا.

تیمی پارێزەرانی چالاکوانانی بادینان بە هۆی بڕیاری سەندیکای پارێزەران بۆ قەدەغە کردنی لێدوان لە پارێزەران بۆ شارپرێس تەنیا ئاماژەیان بەوەدا: "بڕیارەکەی دادگا تەمیز دەكەینەوە چونکە بڕیارەكە ڕاست ودروست نیە".

دادگای كردنی ئومێد بەرۆشكی بەپێی ماددەی دووی یاسای بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی كردن بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2489

Your Comment

You are replying to: .
captcha