عێراق 11هەمین وڵاتی کڕیاری چەکە لە جیهاندا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گۆڤارێکی ئەمریکی بڵاوی کردەوە لەناو وڵاتە کڕیارەکانی چەکدا لەماوەی 5 ساڵی رابردوودا عێراق پلەی 11ی گرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری CEOWORLDی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە: لەناو ئەو وڵاتانەی لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا زۆرترین چەکیان کڕیوە، لە 40 وڵاتی جیهاندا سعوودیە پلەی یەکەمی گرتووە و 11%ی چەکی فرۆشراوی لە جیهاندا کڕیوە.

روونیش کراوەتەوە، بە دوای ئەویشدا هندستان بە رێژەی 9.5% و میسر بە رێژەی 5.8%، بەدوای ئەو وڵاتانەشدا ئوسترالیا، چین، جەزائیر، کۆریای باشوور، قەتەر، ئیمارات، و دواتر پاکستان دێن.

گۆڤارەکە ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە، هەرچی عێراقە بە رێژەی 2.5% لە پلەی 11ی ریزبەندییەکەدا دەبینرێت، هەروەها 41%ی چەکی کڕدراوی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە دابین کراوە، بەشێوەیێکی گشتیش کڕینی چەک لەلایەن وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست 25% گەشەی کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2453

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha