کوردپرێس:
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، ئەو وتانەی عەلی باپیر، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی پێشوازیكردنیدا هاتون لە ئەحمەد قەرەموس، هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان و وەفدی یاوەری.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە دیدارەكەدا وەفدی میوان دیدی خۆیان لە مەڕ چەند پرسێك خستهڕو بهتایبهتیو گرژیو شەڕی ناوخۆی حیزبە كوردستانییەكانو هەوڵەكانییان بۆ بەرگرتن لێی.
هاوكات باسیان له ئهنجامدانی بهستنی كۆبونەوە و كۆنفڕانس لەو بارەوە كرد، لە بەرانبەردا ئەمیری كۆمەڵ ڕونیكردەوە كە كۆمەڵی ئیسلامی هەر لە سەرەتاوە شەڕی كورد بە كوردو ناوخۆی حیزبەكانی بە كارەساتو زیانێكی گەورە داناوەو ڕونیكردەوە، كە پێویستە كێشەكان بەڕێگای ئاشتییانەو لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بكرێنو، پەنابردن بۆ شەڕو ڕشتنی خوێنی بەهەڵە لە قەڵەمدا.
عهلی باپیر ڕوونی كردەوە كە كورد لە هەمو پارچەكانی كوردستان ستەملێكراوەو وەك پێویست مافی شایستەی خۆی پێنەدراوە، بۆیە دەبێ هەموو لایێک هاوكاری یەكتری بنو هیچیان نەبنە پەرچو لەمپەر لە ڕێگای خەباتو بەرخودانی شەرعییانەی هیچ كام لە پارچەكانی كوردستان بۆ ئامانجه هاوبهشهكان دهستبار بۆ یهكتری بگرن.
سەبارەت بەو گرژییەی لە نێوان پەكەكەو پارتیشدا ههیه عهلی باپیر ڕایگهیاند: پێویسته پەكەكە دان بە قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستاندا بنێو، نەبنه مایەی گرفتو كێشە بۆ هەرێمو حیزبەكانیش بۆ ڕونەدانی شەڕو گرژیی پێویسته هاوكار بنو دەستی تەباییو ئاشتیو چارەسەر بۆ یهكتری درێژبكەن.
ههروهها عهلی باپیر وتی: بەداخەوە وەك دەبینین زۆر لایەن بەرژەوەندیی باڵای كورد بەگشتی ڕەچاو ناكەنو بەرژەوەندیی تەسكی حیزبایەتی دەكەنە پێوەرو ئامانجی دورو نزیكیان، كە بەمە ناحەزانی كورد دڵخۆش دەكەنو هیوای گەلێكی ستەمدیده زیاتر لە گۆڕ دەنێن.
*لە ماڵپەڕی ئاوێنە وەرگیراوە
Your Comment