«فەتحوڵڵا حسێنی» ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان هێزەکانی پارتی و پەکەکە، ڕایگەیاند: ئێمە لەو بڕوایەداین کە حزبە کوردییەکان دەبێت یەکگرتوو بن و خۆیان لە پێکدادان بەدوور بگرن.
ناوبراو درێژەی دا: کوردەکان لە دۆخێکی هەستیاردان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق نزیکە و کورد و هەرێمی کوردستان لە قۆناخێکی چارەنووسسازدان و ئێمەیش لە کوردستانی سووریا ڕووبەڕووی هەڕەشەی جیدیی حکوومەتی ناوەندی و تورکیاین.
فەتحوڵڵا حسێنی زیاتر وتی: تا هەر ڕادەیێک ناکۆکیی نێوان ڕەوتە کوردییەکان کەم بکرێتەوە و دیپلۆماسی زیاتر ببێتەوە کوردەکان زیاتر دەتوانن خزمەت بە پرسی خەڵکی خۆیان بکەن.
ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە: ئێمە دژی شەڕ و ئاڵۆزی نیانەوەین و داوا لە دوو لایەنەکە دەکەین خۆیان لە پێکدادان بەدوور بگرن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment