کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەممە، 7ی حوزەیرانی 2021 لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی لەوەکرد، سێ هەزار و ٥٨٥ کەس لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق توشی کۆرۆنا بوون، چوار هەزار و ٣٣٦ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەوە و ٢١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیش، ٥٤٤کەس لە هەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون، ٦١٦ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و حەوت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە عێراق یەك ملیۆن و ٢٢٩ هەزار و ١٢١ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات یەك ملیۆن و ١٤٦ هەزار و ٧٤٥ کەس چاکبوونەتەوە و ١٦ هەزار و ٥٦٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.
Your Comment