بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سکرتێرى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان ڕایگه‌یاند، "پارتى و یه‌کێتى له‌ساڵى 1992 له‌ماڵى که‌ریم خانى برادۆست له‌سیده‌کان به‌ئاماده‌بوونى فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆکى حکوومه‌ت و د.ڕۆژ جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى په‌که‌که عوسمان ئۆجه‌لان ڕێکه‌وتن په‌که‌که بچنه ناوچه‌ى قه‌ندیل".
محەمەد حاجی مەحموود وتیشى: "ڕێکه‌وتنه‌که وه‌ک نوێنه‌رى پارتى و یه‌کێتى له‌گه‌ڵ په‌که‌که کرا و ڕێکه‌وتنه‌که تائێستا ماوه و به ئۆتۆمبێلى حکوومه‌ت و پارتى و یه‌کێتى، چه‌کدارانى په‌که‌که گواسترانه‌وه بۆ ناوچه‌ى زه‌ڵێ و باره‌گاکانى مام جه‌لال و یه‌کێتى نیشتیمانیان ڕاده‌ستکرا له‌م ناوچانه (بێده‌لان، ڕه‌زگه، ماره‌دوو، قه‌ڵاتوکان، سوره‌دێ تا قڕناقه‌و پشت ئاشان)یان ڕاده‌ستکراو له‌و دیویشه‌وه تا گوێزێ و دۆڵهکۆکهیان پێدرا.
سکرتێرى حزبى سۆسیالست ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، "په‌که‌که بۆشایی نێوان یه‌کێتى و پارتى قۆستۆته‌وه و سوودى لێ بینیوه.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment