بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەڵوێستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دادگایی‌کردن و گواستنەوەی "گیراوان و تۆمەتبارانی" ڕووداوەکەی ئابی ساڵی ڕابردووی لالەزار بڵاوکردەوە.
دڵشاد شەهاب لەبارەی هەڵوێستی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، هەڵوێستی نێچیرڤان بارزانی "دووپاتکردنەوەی ئەوەیە کە دوور لە هەموو دەستتێوەردان و گوشارێک، پێویستە هه‌موو کەیسێک بە رێڕەوی یاسایی خۆی و لەسەر بنەما دروستەکانی دادگایی‌کردن بەڕێوەبچێت و پێویستە دەرفەتی بەرگریکردن و پاراستنی مافی تۆمه‌تباران و گیراوان بەپێی یاسا پارێزراو بێت".
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "دووپاتی دەکەینەوە کە ده‌بێ لە كاتى ياساييى خۆي‌دا و بەپێی رێکارە یاسایییەکان، دادگاکان بڕیاری خۆیان لەبارەی ئەم پرسەوە یەکلایی بکەنەوە".
دڵشاد شەهاب ئاماژە بەوەش دەدات، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه پارێزه‌ری یاسا و دامه‌زراوه‌کان دەبێت و پابەندە بە رێزگرتن لە بنەمای جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
Your Comment