ئەردۆغان و پزیشکیان پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان دوایین هەوڵەکانی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆککۆماری ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دانوستانەکانی داهاتووی نێوان تاران و واشنتۆن لە پاکستان، بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی هەمیشەیی بەکاربهێنرێن.
هەروەها بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی سەرۆکایەتیی تورکیا، ئەردۆغان بە پزیشکیانی راگەیاندووە: پێویستە ئەو دانوستاندنانەی بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجام بدرێن، تا ئەوپەڕی ئاست بۆ مەبەستی بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیرییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا بقۆزرێنەو.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان هەردوو سەرۆککۆماری تورکیا و ئێران جەختیان کردووە لە سەر گرینگ بوونی ئەو دانوستانانەی بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە پاکستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوە بچێت.

News ID 226997

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha