بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتی"ئەمڕۆ چەند لایەنێک، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هەڕەشەیان لە وڵاتێکی دراوسێ کردوە. "لەم ڕووەوە، بە پێویستی دەزانین دووپاتی بکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیریی و ئارامی بووە لە ناوچەکەدا و هیچ کاتێک سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسیی نەبووە بۆ ئاسایشی هیچ وڵاتێکی دراوسێ و ڕێگەش نادات، هیچ لایەنێک، هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنێت".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان له‌دوای راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانییه‌که‌ی نێوان پێنج حزبی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران ده‌ڵێت، ئەمڕۆ چەند لایەنێک هەڕەشەیان لە وڵاتێکی دراوسێ کردوە، لەم ڕووەوە، ڕێگەناده‌ین هیچ لایەنێک، هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنێت.
News ID 226896
Your Comment