کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ هێزه ئه‌منییه‌کانی حکوومه‌تی شه‌رع له حه‌له‌ب هه‌ڵمه‌تێکی ده‌ستگیرکردنیان ده‌ستپێکردووه، ده‌یان هاوڵاتی کوردیان ڕاپێچی شوێنی نادیار کردووه، دوای کۆنتڕۆڵکردنی به‌نداوی تشرین له‌لایه‌ن هێزه‌کانی حکوومه‌ته‌وه، به ئه‌نقه‌ست ئاو و کاره‌با له‌سه‌ر ناوچه‌کانی کۆبانێ و به‌شێک له حه‌له‌ب بڕدراوه.
هەروەها دەڵێت، چه‌کدارانی سه‌ر به حکوومه‌تی دیمه‌شق له گه‌ڕه‌که‌کانی حه‌له‌ب، ته‌رمی ژنه شه‌ڕڤانێکیان له سه‌ربانی باڵه‌خانه‌یه‌که‌وه فڕێداوه‌ته خواره‌وه، ئه‌م کاره‌ش وه‌ک بێڕێزیکردن به ته‌رم و تاوانی جه‌نگ له قه‌ڵه‌م دراوه.
له‌لای خۆیه‌وه، ئاده‌م کوگڵ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگه‌یاندووه، به‌کارهێنانی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کان وه‌ک چه‌ک دژی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی پێشێلکاری و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیه.
Your Comment