بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا لەمبارەوە ڕایگەیاند: وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆف گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا عومانییەکەی ئەنجام داوە و لەو پەیوەندییەدا تەوەری سەرەکی تەرکیز کردن بوو لەسەر گرژییەکانی ئێران و ئەگەری ڕوودانی پێکدادانێکی گەورە لە ناوچەکە بوو، جەخت لەسەر ڕێگری کردن لە ڕوودانی ئەم سیناریۆ کرایەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە هەرولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە بە زووترین کات دەستوەردانی بیانی لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان ڕابگیردرێت و جەتیش لە گفتوگۆی نێوان لایەنەکان کرایەوە.
تەوەرێکی دیکە پەیوەندییەکەی نێوان لاڤرۆف و وەزیری دەرەوەی عومان لەبارەی پرسە هاوبەشەکان و گەشەپێدان بوو بە پەیوەندیی دوولایەنە نێوان ڕووسیا و عومان.
Your Comment