بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەی پابەندبوونی یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: لەمیانەی یارییەکانی خولی پلە دووی تورکیا کە هەفتەی ڕابردوو یانەی بورساسپۆر بووە میوانی یانەی سۆماسپۆر، بەشێک لە هاندەرانی یانەی بورسەسپۆر لەسەر پلیکانەی یاریگا دانیشتن و بەشێکی دیکەشیان جنێو و قسەی نەشیاویان بە لەیلا زانا وت.
ئەوەشیخستەڕوو، یانەی بورساسپۆر بە بڕی ۲۱۱ هەزار لیرە بەهۆی دانیشتنی هاندەرانی یانەکە لەسەر پلیکانەی یاریگا سزادرا، هەروەها بەهۆی جنێودانی بە کۆمەڵی هاندەرانی یانەکە بە لەیلا زانابڕی ۱۶ هەزار لیرەی دیکە سزای دارایی بەسەر یانەکەدا سەپێنرا.
Your Comment