بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی نووری مالیکی لە راگهیندراوێكدا بڵاویكردهوه : "نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازیی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد".
ڕاگهیندراوهكه ئاماژەی بەوەش کردووە کە "هەردوولا پەرەسەندنە سیاسییەکانی وڵات و گرنگیی یەکلاکردنەوەی شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد، بە جۆرێک کە سەقامگیری پڕۆسەی سیاسی دەستەبەر بکات".
هەروەها ئهوهیش هاتووە کە: "هەردوولا باسیان لە دۆسیەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە (سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران) کرد، و دیدگا ئاڵوگۆڕکراوەکانیان دەربارەی میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی ئەم دۆسیەیە خستە ڕوو، بە شێوەیەک کە لەگەڵ ڕێکارە دەستوورییەکاندا بگونجێت و سەقامگیری سیاسی بەدی بهێنێت".
Your Comment