ئەو هاندەرانەی بورساسپۆر کە سووکایەتییان بە لەیلا زانا کرد سزا دەدرێن

وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا دەڵێت: ئەو هاندەرانەی بورساسپۆر کە دروشمی سوکایەتیکردنیان بەرامبەر لەیلا زانا، وتووەتەوە سزا دەدرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عوسمان ئاشکن باک، وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا ڕایگەیاند: ئەو دروشمانەی کە تێیدا سووکایەتی بە لەیلا زانا کراوە، لەگەڵ گیانی یەکگرتوویی و ئەخلاقی وەرزشیدا ناگونجێن و وتی: ڕێکاری پێویست دەستیپێکردووە بۆ بەسزاگەیاندنیان.

ئەو وەزیرەی توركیا دەشڵێت: "لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی پێویست لەبارەی ئەو کەسانەوە دەکرێت کە ئەو کارەیان کردووە".

جەختیش دەكاتەوە، كە پرۆسەیەک دەستپێدەکات لە سزای قەدەغەکردنی چوونە ناو یاریگەوە بۆ ئەو کەسانەی لەوێ بوون دەستپێدەکات تاوەکوو سزای دیکە و دەڵێت: "ئێمە ناکرێ ئەو پرۆسەیە قبووڵ بکەین کە لەگەڵ گیانی ئەخلاقی وەرزشیدا ناگونجێت".

ئەمە لەكاتێكدایە، لە یاریی نێوان سۆماسپۆر و بورساسپۆر کە رۆژی ۱۶-۱۲-۲۰۲۵ لە یاریگەی نازم یاڤوز سەر بە شارۆچکەی سۆما لە پارێزگای مانیسای تورکیا بەڕێوەچوو، گوتنەوەی درووشمی رەگەزپەرستانە لەلایەن هاندەرانی بورساسپۆرەوە دژی لەیلا زانا سیاسەتڤانی کورد، کاردانەوەی گەورەی لە رای گشتیدا لێکەوتەوە.

News ID 226641

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha