هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بنکەکانی داعشی لە سووریا کردە ئامانج

سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی و هێلیکۆپتەرە هێرشبەرەکان و تۆپخانەکانیان زیاتر لە ۱۰۰ ئامانجیان لە سەرانسەر و ناوەڕاستی سووریا بۆردوومان كردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەكرد: لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوان کە ناوی لێنراوە ئۆپەراسیۆنی "چاوی هەڵۆ" دژی پێگەکانی داعش، بەردەوام دەبن لە ڕاوەدونانی بێوچان ئەو تیرۆریستانەی کە هەوڵدەدەن زیان بە ئەمریکییەکان و هاوبەشەکانيان بگەیەنن لە سەرانسەری ناوچەکەدا.

لای خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئۆپەراسیۆنەکەی بە تۆڵەسەندنەوەیەکی زۆر توند وەسف کرد بۆ هێرشەكەی کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە تەدمور، کە بووە هۆی كوژرانی ۲ سەرباز و وەرگێرێكی ئەمریكی.

دوای ماوەیەکی کەم لە راگەیاندنی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەلایەن پنتاگۆنەوە لە سووریا، ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروت سۆشیال" نوسیویەتی: لێرەوە رایدەگەیەنم کە ئەمریکا رێوشوێنی زۆر توند دەگرێتەبەر، وەک بەڵێنم دابوو، دژی ئەو تیرۆریستە بکوژانەی بەرپرسیارن لە هێرشەکەدا.

ترەمپ وتیشی: گورزی زۆر بەهێز دەدەین لە مۆڵگەکانی داعش لە سووریا.

News ID 226635

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha