بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجومەنی کۆمسیاران لیسی ئەو كاندیدانه‌ى پەسندکردووه کە مافی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراقیان هەیە و بڕیاریشی داوە ڕۆژی هەینی ۳‌ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۵، یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بێت.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژی سێشەم ۱۱ی تشرینی دوەم بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەم هەڵبژاردنە ناوی حه‌وت هه‌زار و ۷۶۸ کەس کە دوو هه‌زار و ۲۴۸ کەسیان ئافرەت و پێنج هه‌زار و ۵۲۰ کەسیان پیاون، لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە وەک كاندید پەسندکراون.
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، بانگەشەی ھەڵبژاردن ڕۆژی شەممە ۸ی تشرینی دووەم کۆتایی دێت.
Your Comment