کوردپرێس: بە گوێرەی نووسراوێک کە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی کە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ دەرچووە و ئاڕاستەی سهرۆکایهتی پهرلهمانی عێراق کراوە، تێیدا ئاماژە بە کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوە سەبارەت بە سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە تۆمەتی" تۆمەتهەڵبەستن".
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بە ڕۆژی دادبینیش کراوە کە پێویستە ناوبراو لە ٢٣ی ١٢ی ٢٠٢٥، لەبەردەم دادگا ئامادە دەبێت بۆ وەرگرتنی وتەکانی.
ئەو ماددە یاساییەی کە دۆسیەی لە دژی پەرلەمانتار سروە عەبدولواحیدی پێ کراوەتەوە، ماددە ٤٣٣ ـی یاسای سزاکانی عێراقیە کە باس لە تاوانی تۆمەتهەڵبەستن بە ناڕەوا دەکات بەشێوەیێکی ئاشکرا بۆ ڕای گشتی، بەبێ بوونی بەڵگەیێکی ڕاست و دروست، کە زیانی دەروونی و مەعنەوی بە کەسی تۆمەت بۆهەڵبەستراو دەگەیێنێت و سزاکەی گرتن و پێبژاردن یاخود یەکێک لەو دوو جۆرە سزایەیە.
Your Comment