کوردپرێس: مەحموود فەرشچیان هونەرمەندی نیگارکێش و ناوازەی ئێران بەرەبەیانی ١٠ی ئاب لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد، فەرشچیان لەدایک بووی ئیسفەهان بوو و کاری نیگارکێشی لە تەمەنی منداڵییەوە دەستپێکرد.
مەحموود فەرشچیان دامەزرێنەری قوتابخانەی تایبەتی خۆی بوو بۆ نیگارکێشانی ئێرانی، پابەند بوو بە فۆڕمی کلاسیکی و لە هەمان کاتدا تەکنیکی نوێ بۆ فراوانکردنی بازنەی نیگارکێشی ئێرانی کەڵک وەردەگرێت.
فەرشچیان ڕۆحێکی نوێی بە فۆڕمە هونەرییەکانی دەبەخشی، ئەو بە پەیوەند دانی مێژوو لەگەڵ شیعر و ئەدەب توانی تا سەربەخۆیییەک بەم هونەرە بدات کە پێشتر بە دەگمەن هەیبوو.
Your Comment