کوردپرێس: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، پێشوازیی له شاندی سه‌رۆکایه‌تیی ده‌م پارتی و ژماره‌یێک له سیاسه‌تمدارانی کورد کرد که به‌شدارییان له ڕێوڕه‌سمی چه‌کدانانی گرووپێکی گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌دا، کردبوو.
له دیدارێکدا شانده‌که سوپاس و پێزانینیان بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌کانی نێچیرڤان بارزانی له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له تورکیا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها دووپاتیان کرده‌وه که بۆ هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو و سه‌رخستنی پرۆسه‌که، چاویان له به‌رده‌وامیی پشتگیری و هاوکاریی ئەوە.
لایخۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی کرده‌وه و ستايشى هه‌نگاوى چه‌کدانانى گه‌ريلاکانى په‌که‌که‌ى کرد. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رکۆمارى تورکياى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌که دووپات کرده‌وه.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان کرده‌وه که ئاشتى له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو لايێک و تورکيا و ته‌واوى ناوچه‌که‌دايه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ هه‌موان بەته‌واوى پشتگيريى لێ بکه‌ن، هه‌روه‌ها هاوڕابون که هه‌نگاوه‌کانى داهاتو، پرۆسه‌که زياتر ده‌باته پێشه‌وه.
شانده‌که له کۆتايی ديداره‌که‌دا سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆکايه‌تيى هه‌رێمى کوردستانيان کرد بۆ ئه‌و يارمه‌تى و ئاسانکارييه‌ى له هه‌موو ڕوويێکه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌چوون و سه‌رخستنى ڕێوڕه‌سمه‌که‌ى چه‌کدانان، پێشکه‌شيان کردبوو.
Your Comment