دوای ئەوەی بە کودەتاچی وەسف کرا، ئەردۆغان داوای یاسایی لەسەر ئۆزال تۆمار کرد

سەرۆک کۆماری تورکیا، سکاڵای یاسایی لە دژی ئۆزگور ئۆزال، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) تۆمار کرد و داوای ٥٠٠ هەزار لیرەی تورکی قەرەبوو دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزەرەکەی ئەردۆغان رایگەیاند، داوای یاسایی لە دادگای یاسای گشتی ئەنقەرە تۆمار کراوە و داوای قەرەبووکردنەوەی زیانە مەعنەویەکان دەکەن، لەبەرامبەر ئەو سووکایەتی و تۆمەتانەی ئۆزال، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، لە کۆنگرەی نائاسایی پارتەکەیدا، ئاراستەی ئەردۆغانی کرد.

ئۆزال لە کۆنفرانسی نائاسایی پارتەکەیدا لە  ٦ی نیسان وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "تورکیا لەلایەن ئەنجومەنێکی سەربازییەوە بەڕێوەدەبرێت کە ترسی لە هەڵبژاردن و کێبڕکێ و خەڵک هەیە، وتیشی، کاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەنجومەنە سەربازییەیە بە رێگەی دیموکراسی". ئەردۆغانیشی بە سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی وەسف کرد.

News ID 225178

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha