بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حکوومەت له که‌رتی غه‌ززه له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه: "زیادبوونی ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م دواییه دوای ئه‌و تاوانه هات که هێزه‌کانی ئیسرائیل خێمه‌یێکی ڕۆژنامه‌نووسانیان له نزیک نه‌خۆشخانه‌ی ناسر له خان یوونس به‌ئامانج گرت و بووه هۆی کوژرانی ڕۆژنامه‌نووسان حیلمی فه‌قعاوی ئه‌حمه‌د مه‌نسوور، په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی فەله‌ستین تووده‌ی".
لە ڕاگه‌یه‌ندراوەکەدا وێڕای سەرکۆنە کردنی به‌ئه‌نقه‌ست به‌ئامانجگرتنی ڕۆژنامه‌نووسان داوا له فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌نووسان و سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی عه‌ره‌بی و سه‌رجه‌م ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ڕاگه‌یاندن و مافی مرۆڤ کراوە: "ڕێوشوێنی به‌په‌له بگرنه‌به‌ر بۆ سه‌رکۆنه‌کردنی ئه‌و تاوانانه و ڕاگرتنی کوشتنی سیستماتیکی ڕۆژنامه‌نووسان له غه‌ززه".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئیسرائیل و ئیداره‌ی ئه‌مریکا و ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانیان لێده‌که‌ن، دیارترینیان بەریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فەڕه‌نسا، "به ته‌واوی به‌رپرسیارێتی تاوانه به‌رده‌وامه‌کانی دژی ڕۆژنامه‌نووسانی فه‌له‌ستینی که ده‌کاته تاوانی جه‌نگ و جینۆساید" له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حکوومەت داوای له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری کرد "به‌رپرسیارێتی یاسایی و ئه‌خلاقی خۆیان له ئه‌ستۆ بگرن و ڕێوشوێنی خێرا بگرنه‌به‌ر بۆ لێپرسینه‌وه له ئیسرائیل و دادگایی کردنی له‌به‌رده‌م دادگا نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌کان و ڕاگرتنی تاوانه‌کانی به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان".
Your Comment