بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد سادق ئەمیر عەشایەری، سەرپەرشی قایمقامییەتی مەهاباد ڕایگەیاند، لە نزیک گوندی عەبدوڵلا ئاوای شاری مەهاباد، کانێکی بەردی ئاسن هەرەسی هێناوە و بەهۆیەوە دوو کرێکاری کانەکە کەوتوونەتە ژێر هەرەسەکە و یەکێکیان دەستبەجێ گیانی سپاردووە، تیمەکانی فریاگوزاریی مانگی سوور، توانییان کرێکارەکە، بە برینداری لە ژێر داروپەردووی کانە ڕووخاوەکە دەربهێنن.
هەروەها ئاماژەی داوە، بریندارەکە تەندروستی ناجێگیرە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. سەبارەت بە ڕووداوەکەش، ئاماژەی داوە، تیمە پسپۆڕەکان سەرقاڵی لێکۆڵێنەوەن لە هۆی هەرەسهێنانی کانەکە.
ئەو کانە بەردەی هەرەسی هێناوە دەکەوێتە نێوان شاری مەهاباد و بۆکان، لە وەرزی زستان کارکردن تیایدا ڕاگیرابوو، بەڵام بەم دواییانە سەر لەنوێ کرێکارەکان دەستیان بەکار کردووەتەوە.
Your Comment