بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم ڕێوشوێنە دیسانەوە دژایەتی واقیعی سووریا و ئەو حاڵەتە هەمەجۆرییەی تێدایە کە تێیدا بوونی هەیە، بەو پێیەی ئەم ڕاگەیاندنە خاڵییە لە جێپەنجە و ڕۆحی خەڵکی سووریا و پێکهاتە جیاوازەکانی، لە کوردەوە تا عەرەب و هەروەها ئاشووری و پێکهاتە نەتەوەییەکانی تری سووریا.
ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەشڵێت، دووپاتی دەکەینەوە کە سووریا ئەمڕۆ پێویستی بە هاودەنگی و یەکڕیزی گەلەکەی هەیە بۆ بڕیاردان لە داهاتووی دیموکراسی خۆیان و بەشداری نەتەوەیی سووریا کە هاوبەشی لە نیشتمان بەهێزتر دەکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم دەستوورە ستانداردەکانی هەمەجۆریی نەتەوەیی سووریای تێدا نییە، و خاڵییە لە بەشداریی ڕاستەقینەی پێکهاتە نیشتمانییەکانی سووریا، بۆیە جارێکی دیکە گوزارشت لە "عەقڵیەتی تاکەکەسی" دەکات، کە درێژکراوەی ئەو دۆخەی پێشووە کە لە سووریادا هەبووە و خەڵک لە دژی ڕاپەڕین.
Your Comment