بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی سووریا، پێکهێنانی لیژنەی شارەزایانی بۆ داڕشتنی ڕەشنووسی دەستوور راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە "لیژنەکە پێشنیازەکەی سەبارەت بە دەستوور پێشکێشی ئەحمەد شەرع دەکات".
ئەحمەد شەرع، لە مەرسوومەکەیدا ناوی حەوت ئەندامەکەی لیژنەی نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووری نووسیوە کە ئەمانەن: ( د. عەبدولحەمید عەواک، د. یاسر حوێش، د. ئیسماعیل خەلفان، د. رەیعان کحێلان، د. محەممەد رەزا جەلخی، د. ئەحمەد قورەبی و بەهیە ماردینی).
یەکێک لە ئەندامانی لیژنەکە، ژنێکە بە ناوی بەهیە ماردینی (مێردینلی)، ئەو لە بەریتانیا دەژی و دکتۆرای لە یاسا بەدەستهێناوە و وەکوو چالاکڤان و ڕۆژنامەڤان کاری کردووە.
ماردینی یاخود مێردینلییەکان، لە سنووری جزیرەی کوردستانی سووریا دەژین. ناسناوەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ شاری ماردینی کوردستانی تورکیا.
Your Comment