بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: "بە فەرمی بانگهێشتی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریامان کردووە بۆ سەردانی کردنی عێراق، ئەوەش بەمەبەستی تاوتوێ کردنی چەند دۆسیەیێکی هاوبەش و کردنەوەی لاپەڕەیێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات."
بەگوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە، لە داهاتوودا ڕۆژی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سووریا دیاری دەکرێت.
هەروەها ڕۆژی ۱۵ی ئەم مانگە دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بانگهێشت کراوە بۆ هەولێر و ئەویش بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتەکەی قبووڵ کردووە."
Your Comment