حیزبی سۆسیال دیموکرات ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و جێگری سەرۆکی دیاری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژارد، سەرۆکی حیزبەکەش جێگرێکی بۆ خۆی دیاری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لەدوای کۆنگرەی هەشتەم کرد کە دوو هەفتە لەمەوبەر بەسترا. فەرهاد تۆفیق، گوتەبێژی حیزبەکە ڕایگەیاند: "۱۷ ئەندامی بۆ مەکتەبی سیاسی هەڵبژێدردان. ۱۵یان بنەڕەتی و دوویان یەدەگن."

محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی حیزبەکە، محەممەد دۆڵاشی، بەرپرسی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری و چاودێریی پارتەکەی بە جێگری خۆی دیاریکرد کە پێشتر عەبدوڵڵای برای ئەو پۆستەی هەبوو. گوتەبێژەکە دەڵێت، "بەپێی هەمواری نوێی پەیڕەو سەرۆکی حیزب جێگرێک بۆ خۆی بەو دەسەڵاتەی دەیەوێت دیاری دەکات."

۴ـی نیسان، لە گوندی گوڵەخانەی پارێزگای هەڵەبجە، سۆسیال دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی بەست، ۶۰ کەسی بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵبژارد، ۵۰یان بنەڕەتی و ۱۰یان یەدەگن. ڕۆژێک پێش کۆنگرەکە، لە گوندی گوڵەخانە، جارێکی دیکە شەڕ و ئاڵۆزیی لەنێوان چەند پێشمەرگەیەکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە هەردوو بەرەی محەممەدی حاجی مەحموود و عەبدوڵڵای حاجی مەحموود دروستبوو. بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسیی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراو ئەمانەن:

۱- رزگار غەفوور رەحیم.

۲- سادق محێدین مەحموود.

۳- رێبین محەممەد مەحموود

۴- تانیا تاهیر جەلال.

۵- فاتیح رەئووف ئەحمەد.

۶- حوسێن خەلیفە محەممەد.

۷- لوقمان لەتیف محەممەد.

۸- فەرهاد تۆفیق حەسەن.

۹- عەتا تۆفیق حەمەحەسەن.

۱۰- ئەحمەد نووری مەحموود.

۱۱- عەبدولقادر حەمەساڵح مەحموود.

۱۲- رەسوول رەئووف عەبدولعەزیز.

۱۳- شەرام محەممەد مەحموود.

۱۴- شادمان رۆستەم مستەفا.

۱۵- قادر ئەحمەد عوسمان.

۱۶- نەوزاد عەبدولقادر ئەحمەد (یەدەک).

۱۷- یوسف عەزیز ئەمین (یەدەک).

News Code 223366

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha