گومان لەسەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی عێراقدا هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "ئەو ڕۆڵەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەیبینێت، لە هیچ دەوڵەتێکدا نەبیندراوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێبارى پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردوەتەوە و ڕایگه‌یاندووه‌، "ئامادەبوون ‌و دەربڕینی هەڵوێست لە بۆنە سیاسی‌ و حزبییەکاندا لەلایەن سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریه‌وه‌ دەریدەخات کە گومان لەسەربەخۆیی دادوەریماندا هەیە".

ناوبراو نووسیویه‌تى: "دووبارەبوونەوە و بەردەوامیی ئامادەبوونی دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە وڵات، لە بۆنە سیاسی‌ و حزبییەکان ‌و پێشکەش کردنی وتار و ڕاگەیاندنی هەڵوێست، ئەوە دووپاتکردنەوەیە کە گومان لەسەربەخۆیی دادوەریماندا هەیە".

ئه‌وه‌شى وتووه‌: "لەهیچ دەوڵەتێکی پاشایەتی، کۆماری ‌و تاکڕەویدا ئەو ڕۆڵەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری دەیبینێت نابینرێت جگە لە عێراق، ئەمەش شتێکی نامۆیە".

News Code 222811

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha