بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سایتی خەندان بڵاوی کردەوە گرووپێکی چەکداری سەر بە "المقاومة الاسلامیة فی العراق" لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە: لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کردوەتە سەر بنکەی هێزە ئەمریکییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
هەر لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە لە نزیک گوندێکی پارێزگای هەولێر کەوتوەتە خوارەوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت زیانی گیانی هەبووە یاخود نا.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردووش لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی عێراقەوە هێرشکرایە سەر بنکەی هێزە ئەمریکییەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەهۆی هێرشەکەشەوە چەند سەربازێکی هێزی هاوپەیمانان بریندار بوون و گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێریش ڕاگیرا.
Your Comment