ڕێژەی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی تایبەت  گەیشتە ۶۷ لەسەد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداری کردن لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق ۶۷٪ بووە.

کوردپرێس:
بە گوێڕەی ڕاگەیەنراوی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی دەنگدەری کارمەندی ئەمنی و سەربازی عێراق و هەرێم ۱۵ هەزار و ۴۹۲ کەس بووە و لەو ژمارەیە ۱۳ هەزار و ۴۲۴ کەسیان دەنگیان داوە، واتە رێژەی بەشداری کردنی کارمەندانی ئەمنی و سەربازی ۸۶.۶٪ بووە.

لە ڕاگەیەنراوی کۆمسیۆن ئاماژە بەوەش کراوە، ژمارەی ئەو ئاوارانەی مافی دەنگدانیان هەبووە پێنج هەزار و ۲۳ کەس بوون و سێ هەزار و ۱۶۳ کەسیان دەنگیان داوە، واتە رێژەی بەشداری کردنی ئاوارەکان ۶۳٪ بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەرێوەچوو و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان بەشدارییان لە پرۆسەکە دەکرد.

News Code 222683

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha