پرۆسەی هەڵبژاردن لە کەرکووک لە وادەی خۆیدا بەڕێوە دەچێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری‌دا بە ڕەتکردنەوەی سکاڵای تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری‌دا به ‌ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سکاڵای نه‌جات حه‌سه‌ن ئیبراهیم کاندیدی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک که‌ داوای کردبوو، بڕیار بدات به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه‌ به‌هۆی ته‌واو نه‌کردنی کاری وردبینی له ‌تۆماری ده‌نگده‌ران.

دادگای فیدڕاڵی پاش وردبینی له‌ دۆسیه‌ی سکاڵاکه‌، بڕیاری دا به‌ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سکاڵاکه‌ و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌ ۱۸ی ۱۲ی ۲۰۲۳ هاوشێوه‌ی پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق.

پێشتریش، سلێمان مستەفا حەسەن مافناس رایگەیاندبوو، نەجاح حه‌سه‌ن کاندید بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان سکاڵای لەسەر سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە و داوا دەکات هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، دوابخرێت چوونکە تۆماری دەنگدان پاک نەکراوەتەوە.

News Code 222663

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha