بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێبوار ئەوڕەحمان پەرلەمانتاری عێراق لەسەر فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەناو خۆپیشاندانەکانی سلێمانییەوە باسی لەوە کرد، "لێرەین بۆ ئەوەی پشتیوانی مامۆستایان و فەرمانبەران و کاسبکاران بکەین و پێیان دەڵێین داواکانتان رەوایە."
ناوبراو وتیشی: "و ئەوان ناڕازی بن و لەسەر شەقام بن ئێمەش لەگەڵیاندا لەسەر شەقام دەبین تاوەکوو داواکانیان جێبەجێ دەکرێت."
هاوکات، ئاریان تاوگۆزی باسی لەوەکرد، داواکارییەکانی ئەو خەڵکە هەیانە بە چین و توێژی جیاوازەوە ڕەوایە، کە ئەو مووچەیەی پێیان نادرێت کاریگەری کردووەتە سەر بازاڕ.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان مافی خۆیانە بەرامبەر ئەو کارەی کردوویانە مافەکانیان وەرگرن، ئەگەر مافیان وەربگرن مامۆستایان لەجیاتی لەسەر شەقام بن لە هۆڵەکانی خوێندندا دەبن.
Your Comment