بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە ئه‌مشه‌و له‌ڕێگه‌ی دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر كه نزیكه له فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێره‌وه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه خراوه‌ته خواره‌وه.
باس له‌وه‌ش كراوە تاوه‌كوو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه نه‌زانراوه و هێزێكی ئه‌منیش گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه تاوه‌كوو بزانرێت درۆنه‌كان له‌كوێوه هه‌ڵدراون.
هاوكات، بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "موجاهیدەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێراق، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی ئەمریکایان له تەنیشت فڕۆکەخانەی هەولێر کردە ئامانج و ڕاستەوخۆ ئامانجەکانیان پێکاوە".
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مشه‌و له‌ڕێگه‌ی دوو درۆنه‌وه هێرش كرایه سه‌ر كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
News Code 222385
Your Comment