قوباد تاڵەبانی نوێنەرایەتی وڵاتانی بانگهێشت دەکات بۆ بینینی فیلمێکی کوردی

بەشی فەرهەنگ- جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی نوێنەرایەتی و کونسوڵی وڵاتانی بیانیی کرد بۆ بینینی فیلمی کوردی 09.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە ئامادەبوونی ستافی بەشداری فیلمی کوردیی 09 نمایشێک ئێوارەی ڕۆژی 27 ئایاری 2021 لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە ئامدەی کۆڕەکە بوو، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە بەرهەمێکی تەواو کوردی لەبەرچاوی نوێنەری وڵاتان نمایش کراوە و هیوای خواست ئەمە ببێتە سەرەتا و دەسپێک بۆ بە پیشەسازی کردنی سینەما لە کوردستان و دەرخستنی توانای گەنجانی کورد لەبواری هونەر.

لە پەراوێزی نمایشەکەدا قوباد تاڵەبانی گفتوگۆی لەگەڵ ستافی بەرهەمهێنەری فیلمەکە کرد کە ئامادەی نمایشەکە بوون و لەبارەی توانای گەنجان و هونەرمەندانی کورد بیروڕایان گۆڕییەوە و پابەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە بۆ پاڵپشتی کردنی توانا نیشتمانییە داهێنەرەکان بەتایبەت بواری هونەری نواندن و جەختیکردەوە سینەما پردێکە بۆ بەستنەوەی کۆمەڵگای کوردی بەدنیای سەردەم و دەکرێت ببێتە ئاوێنەی نمایشی خەون و خولیا و ئازار و بەسەرهاتەکانی نەتەوەی کورد بۆ هەموو جیهان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2164

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha