کوردپرێس:
جەیمز جێفری نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە کاتێکدا پۆستەکەی بەجێ دێڵێت دیمانەیێکی لەگەڵ ئەلمنیتۆر کردووە و تێیدا بەرنامەکانی ئەمریکا و شێوەی مامەڵەکردنی ئەو وڵاتە لەگەڵ تورکیا و کوردەکانی سووریا دەخاتە ڕوو.
جێفری لە وتەکانیدا دەڵێت بەرنامەی سەرەکیی ئەمریکا لە سووریا ئەوەیە ڕووسیا و دیمەشق دەستیان بە کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا نەگات بۆیە پارێزگاری کردن لە هێزی کوردی و مانەوەی قەبارەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ئەولەویاتی کاری ئەمریکادا نیە.
ناوبراو لەبارەی یەکەمایەتییەکانی کاری مەزڵووم کۆبانێ وەک فەرمانەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات بە ئەلمۆنیتۆری وتووە: ئەو مەزڵووم کۆبانێ هەموو هەوڵێک ئەدات بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە نێوان بەرژەوەندیی تورکیا و ڕووسیا و ئەمریکا و پەکەکە دروست بکات و هەموو ئەمانەش بۆ پارێزگاری کردنە لە پێکهاتەی کوردی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا و ناوچەی ژێردەسەڵاتی خۆی. ئەگەر منیش لە جێگای ئەو بووبام هەمان کارم دەکرد.
نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا گوتیشی ترسی تورکیا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات لەبەر ئەوەیە کە ئەگەری پێوەندیی ئەو هێزانە لەگەڵ پەکەکە لە ئارادایە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) هەمان پەکەکەیە. ئەردۆغان نایهەوت قەندیلێکی دیکە لە سووریا دروست ببێت کە لە لایەن ئەمریکا یان ڕووسیاوە پارێزگاریی پارێزگاریی لێبکرێت.
ناوبراو جەختیشی کردەوە پشتیگری کردنی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا بەشێک لە پلانی درێژمەودا و بەئەنقەستی ئەمریکا و ئەو بابەتەش بۆ کز کردنی تورکیا نیە.
نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری سووریا لەبارەی ترسی تورکیا لە گواستنەوەی چەکی نێوان هێزە کوردییەکانی سووریا و پەکەکە جەختی کردەوە کە ئەو گومانی لەوەدا نیە کە بە گوێرەی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و کوردەکانی سووریا ئەو شتە لە باکووری سووریا ڕوو نادات.
ناوبراو گوتیشی ئەگەری هەڵمەتی سەربازیی دوبارەی تورکیا دژی کوردی سووریا بەتایبەت لە کۆبانێ دوور نیە و تورکەکان بۆ ئەو کار پێویستیان بە ڕەزامەندیی ڕووسیا هەیە بەڵام ڕووسیا نایهەوێت تورکیا زیاتر لەوە لە خاکی سوورریا پێشڕەوی بکات.
Your Comment