بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەین ماروتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاندووە، تا ئێستا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی راهێنانی بە ٢٤٠ هەزار لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە، بۆیە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کاریگەرییێکی ئەوتۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش نابێت.
ناوبراو باسی لەوەش کردووە، هاوپەیمانان تەنها هاوکاریی لۆجیستی و هەوڵگری دابین دەکەن بۆ هێزە عێراقییەکان و لە ئێستادا لە ئۆپراسیۆنەکانی دژی گرووپە چەکدارییەکان بەشداری ناکەن، بەڵکوو تەنها ئەرکیان تەنها رێبەرییە.
شایانی باسە مانگی رابردوو، واشنتن بڕیاری دا ٥٠٠ سەربازی بکشێنێتەوە، لە کۆی سێ هەزار سەرباز کە لە عێراقدا هەن و فەرمانەکە لە مانگی کانوونی دووەمدا جێبەجێ دەکرێت.
سەرچاوە: NRT
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment