کوردپرێس:
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: لە ئێستادا شاندی هەرێمی كوردستان چاوەڕێی بەغدا دەكەن بۆ، ئەوەی شاند بڕواتە بەغدا، بەڵام بڕیار وایە بەمنزیكانە شاندی هەرێمی بچێتە بەغدا.
وتیشی :”هەركات بەغدا بانگهێشتی شاندی هەرێمی كوردستانی كرد بە دڵنیاوە شاندەكە بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی دەبێت و ئەو كاتەش لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە رێكکەوتن لەسەر شایستە داراییەكان”.
ئاماژەی بەوەشكرد ئەگەری هەیە ئەمجارە سەرەتا شاندێكی تەكنیكی بەر لە شاندە باڵاكەی حكومەتی هەرێم بچێتە بەغدا دواتر شاندی باڵاكە بڕوات، لە دواین كۆبوونەوەش بڕیاردرا كۆبوونەوەكان درێژەیان هەبێت و لەئایندەیێكی نزیكدا كۆبوونەوەیەكی دیكە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێكی هاوبەش و گشتگیر ساز دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی SNN ئەو شاندە تەكنیكەی كە دەچێت پێكدێت لە هەریەكە لە ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی و ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ، چەند بەرپرسێكی تر لە وەزارەتەکانی دارایی و پلاندان دەبن.
Your Comment