تورکیا بەشێک نییە لە هێزەکانی ئاشتیپارێزی قەرەباغ

بەشی جیهان- ڕووسیا ره‌تیده‌کاته‌وه‌ تورکیا به‌شێک بێت له‌و هێزی ئاشتیپارێزه‌ی له ‌هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ بڵاو ده‌کرێته‌وه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماری زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌یێکی نزیکدا ده‌قی رێککه‌وتنی سێقۆڵیی نێوان ئه‌رمینیا، ئازه‌ربایجان و ڕووسیا بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ و دووپاتی کرده‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌و به‌نده‌ی ئاماژه‌ به‌ بوونی هێزی ئاشتیپارێز ده‌کات، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ رێککه‌وتن که‌ سوپای تورکیا به‌شداریی تێدا بکات و به‌شێک نابێت له‌ هێزی ئاشتیپارێزی قه‌ره‌باغ.

زاخارۆڤا وتیشی، له‌و رێککه‌وتنه‌دا ته‌نها ڕووسیا به‌شداریی کردووه‌ و فه‌ره‌نسا و ئه‌مریکا به‌شێک نه‌بوون له‌و رێککه‌وتنه‌ی کراوه‌، به‌ڵام دووپاتی کرده‌وه‌، که‌ پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌نووسی هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ یه‌کلابکاته‌وه‌ و بڕیاری له‌سه‌ر بدات.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210788

Your Comment

You are replying to: .
captcha