کوردپرێس:
بهسێ هۆزات، بەسێ هۆزات هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كەجەكە لهبارهی ئهگهری پێكدادانی پهكهكه و پارتی به میدیاكانی پهكهكهی وتووه، "هەڵگیرسانی شەڕ لەدژی پەکەکە پارتی بەرەو لەناوچوون دەبات".
بهسێ هۆزات ئهوهشی ئاشكرا كردووه، "بەهۆی ئەوەی پێشمەرگەکانی پارتی نەیانویستووە شەڕی گەریلا بکەن، بۆیە پارتی هێزێکی تایبەتی سەربە بنەماڵەی بارزانی بردووە بۆ گارە".
بهوتهی هاوسهرۆكی كهجهكه، "پارتی دیموکراتی كوردستان لەگەڵ گەلی کورددا کێشەی هەیە نەک پەکەکە و ئەمەش زۆر مەترسیدارە، هەڵگیرسانی شەڕ لەدژی پەکەکە، پارتی بەرەو لەناوچوون دەبات".
دهشڵێت "پارتی بەم سیاسەتانەی خۆی بووەتە مەترسییەکی گەورە لەسەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد".
شایانی باسە دوێنێ مەسعوود بارزانى سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بۆ خەڵکی کوردستان و پەکەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، چەکدارانی پەکەکە بەشێک لە ناوچە سنووریەکانیان داگیرکردووە و خۆیان وەک جێگرەوەی حکوومەت سەپاندووە.
Your Comment