کاردانەوەی توندی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بۆ وتەکانی ماکرۆن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵى ئیسلامیى کوردستان رایگه‌یاند، هێرشی ناڕه‌واى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا ئیمانۆیل ماکرۆن بۆ سه‌ر ئیسلام ره‌تده‌که‌نه‌وه‌ و ئیدانه‌ى ده‌که‌ن.

کوردپرێس: له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵى ئیسلامیى کوردستان بڵاوی کرده‌وه‌: هه‌رچه‌نده‌ تا چه‌ند ساڵێ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ورووپا به‌گشتیی و فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌تیی به‌هێماى لێبوورده‌یی و ئاشتیی و پێکه‌وه‌ ژیان و پارێزه‌رى مافه‌کانى مرۆڤ خۆیان پێناسه‌ ده‌کرد، به‌ڵام له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى شه‌پۆلی ره‌گه‌زپه‌رستیی و پاساو هێنانه‌وه‌ بۆ شکستیی ئابووریی و سیاسه‌ته‌کانیان، به‌ئاشکرا سیاسییه‌کانیان و پارته‌ راستڕه‌وه‌کان و بگره‌ ئه‌وانى تریشیان به‌شێوه‌یێکى به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان و پیرۆزییه‌کانیان، ده‌یانکه‌نه‌ ئامانجى ناکامیه‌کانیان.

باسی له‌وه‌ش کردووه‌: "هێرشی ناڕه‌واى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا (ئیمانۆیل ماکرۆن) بۆ سه‌ر یٔیسلام ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌ و ئیدانه‌ى ده‌که‌ین، لکاندنى هه‌ر جۆرێک له ‌تیرۆر به‌ئاینى پڕ له‌ لێبوورده‌یی ئیسلامه‌وه‌ به‌تاوان ده‌زانین، که‌زۆربه‌ى سه‌رکرده‌کانى خۆرئاوا به‌ئه‌نقه‌ست به‌کارى ده‌هێنن، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌پێناوى به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى راستڕه‌وه‌ په‌ڕگیره‌کاندا ده‌که‌ن، هه‌ر ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ى هاوشێوه‌ى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسایه‌ ره‌گه‌زپه‌رستان هانده‌دات له‌ژێر سێبه‌رى بورجى "ئێڤڵ"ى نیشانه‌ى ئازادیی له ‌فه‌ره‌نسادا ئافره‌تانى موسوڵمان له‌به‌رچاوى منداڵه‌کانیانه‌وه‌ بکاته‌ ئامانجى تیرۆریستانه‌ى ره‌گه‌زپه‌رستانى ئه‌و وڵاته‌.

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌و میهره‌بان

جه‌ماوه‌رى کوردستان ...

هه‌رچه‌نده‌ تا چه‌ند ساڵێ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ورووپا به‌گشتیی و فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌تیی به‌هێماى لێبوورده‌یی و ئاشتیی و پێکه‌وه‌ ژیان و پارێزه‌رى مافه‌کانى مرۆڤ خۆیان پێناسه‌ ده‌کرد، به‌ڵام له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى شه‌پۆلی ره‌گه‌زپه‌رستیی و پاساو هێنانه‌وه‌ بۆ شکستیی ئابووریی و سیاسه‌ته‌کانیان، به‌ئاشکرا سیاسییه‌کانیان و پارته‌ راستڕه‌وه‌کان و بگره‌ ئه‌وانى تریشیان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان و پیرۆزییه‌کانیان، ده‌یانکه‌نه‌ ئامانجى ناکامیه‌کانیان.

زۆرینه‌ى ره‌هاى موسوڵمانانى جیهان، به‌پابه‌ندییان به‌په‌یامى پێغه‌مبه‌رى رابه‌ریانه‌وه‌ که‌خودا وه‌کو ره‌حمه‌ت بۆ مرۆڤایه‌تیی ناردووه‌و فه‌رموویه‌تیی " وما أرسناک إلا رحمة للعالمين"، هه‌موو شێوازێکى ره‌گه‌زپه‌رستییانه‌ى جیاوازیی ره‌نگ و ئاین ره‌تده‌که‌نه‌وه‌و هه‌موان وه‌کو خوڵقاوى رێز لێگیراوى په‌روه‌ردگار له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ژیان و که‌رامه‌تیان به‌پیرۆز و هێڵی سوور ده‌زانن ، هه‌روه‌کو په‌یامه‌که‌یان وا ده‌فه‌رموێت: "ولقد کرمنا بني آدم". پێغه‌مبه‌رمان بۆ بچڕاندنى کۆت و زنجیره‌کانى گه‌ردنى مرۆڤایه‌تیی و رزگارکردنیان له‌سته‌مکاریی هاتووه‌، نه‌ک وه‌کو ناحه‌زانى باسی ده‌که‌ن " الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَکتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنکرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي کانَتْ عَلَيْهِمْ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنزِلَ مَعَهُ أُولَئِک هُمُ الْمُفْلِحُونَ".

له‌و گۆشه‌نیگایه‌شه‌وه‌ ئازادییه‌کانى مرۆڤ له‌وه‌دا ده‌بینین که ‌سنوورى پیرۆزییه‌کانى هه‌مووان پارێزگاریی بکرێت و له‌لایه‌ن هیچ که‌س و به‌هیچ پاساوێک رێگه‌ نه‌درێت ببه‌زێنرێت، چوونکه‌ مرڤه‌کان بۆ پێکه‌وه‌ ژیان خوڵقاون نه‌ک بۆ لێکترازان (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاکم مِّن ذَکرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاکمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَکرَمَکمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاکمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ).

بۆیه‌ هێرشی ناڕه‌واى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا ( ئیمانۆیل ماکرۆن) بۆ سه‌ر ئیسلام ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌ و ئیدانه‌ى ده‌که‌ین، لکاندنى هه‌ر جۆرێک له‌تیرۆر به‌ئاینى پڕ له‌ لێبوورده‌یی ئیسلامه‌وه‌ به‌تاوان ده‌زانین، که‌زۆربه‌ى سه‌رکرده‌کانى خۆرئاوا بە ئه‌نقه‌ست به‌کارى ده‌هێنن، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌پێناوى به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى راستڕه‌وه‌ په‌ڕگیره‌کاندا ده‌که‌ن، هه‌ر ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ى هاوشێوه‌ى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسایه‌ ره‌گه‌زپه‌رستان هانده‌دات له‌ژێر سێبه‌رى بورجى "ئێڤڵ"ى نیشانه‌ى ئازادیی له ‌فه‌ره‌نسادا ئافره‌تانى موسوڵمان له‌به‌رچاوى منداڵه‌کانیانه‌وه‌ بکاته‌ ئامانجى تیرۆریستانه‌ى ره‌گه‌زپه‌رستانى ئەو وڵاته‌.

له‌م کاته‌دا که ‌جیهان زۆر پێویستیی به‌هاوکاریی و برایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌ گه‌وره‌ سیاسیی و ئابووریی و ته‌ندرووستییه‌کانى، وته‌ نابه‌رپرسانه‌کانى ماکرۆن و هاوشێوه‌کانى نه‌ک خزمه‌ت به‌ مرۆڤایه‌تیی ناکه‌ن، به‌ڵکوو تۆوى رق و کینه‌گه‌رایی ده‌چێنن و له‌وانه‌شه‌ –هه‌روه‌کوو له‌زۆر وڵاتى ئیسلامییدا راگه‌یه‌نراوه‌- بایکۆتى کاڵاى فه‌ره‌نسیی زیانى گه‌وره‌ له‌ئابووریی ئه‌و وڵاته‌ بدات، که‌واته‌ بڵاوکردنه‌وه‌ى لێبوورده‌یی و گیانى برایه‌تیی زۆر ئاسانه‌ و سه‌رقه‌بڵاندنیش له‌پێناوى ده‌نگى راستڕه‌واندا باجى زۆر گه‌وره‌ى بۆ فه‌ره‌نسا و مرۆڤایه‌تیی لێده‌که‌وێته‌وه‌و ئه‌و ده‌سکه‌وته‌شی نابێت که ‌ماکرۆن خه‌ونى پێوه‌ ده‌بینێت.

ئه‌وانه‌ش که‌به‌ناوى ئازادییه‌وه‌ سنووری ئازادیی ئه‌وانى تر ده‌شکێنن، جگه‌ له ‌ڕیسوایی شتێکى تریان بۆ نامێنێته‌وه‌، به‌ڵام ترسی ئێمه ‌و موسوڵمانان ئه‌وه‌یه‌ ده‌ستى گوماناویی بیه‌وێت جه‌نگى ژیاره‌کان به‌و کاره‌ دزێوانه‌ گه‌رم بکه‌نه‌وه‌، چوونکه‌ دڵنیاین ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى که‌خودا ناوى به‌رز کردووه‌ته‌وه‌، به‌مرۆڤه‌ سنوورشکێنه‌کان له‌که‌دار نابێت، به‌ڵام وه‌کوو ئه‌وه‌ى له‌م ساڵانه‌دا له ‌خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا خوڵقاندیان و "هیلارى کلنتۆن"ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووى ئه‌مه‌ریکا، نه‌یشارده‌وه‌ که‌ تووندڕه‌وى داعش پیشه‌سازییێکى موخابه‌راتیی خۆرئاوایی بووه‌ بۆ وێران کردنى ناوچه‌که‌، له‌وانه‌یه‌ به‌رنامه‌ و پیلانى تریش له ئارادابن، که‌ له‌ئێمه‌ شاراوه‌بن، وریایی هه‌مووان له‌م قۆناغه‌دا زۆر گرنگ و چاره‌نووسسازه‌.

بۆیه‌ له‌م مانگى له‌دایکبوونى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان ( صلى الله علیه وسلم)، جێگه‌ى خۆیه‌تیی وه‌ڵامى ناحه‌زانى ئه‌و خۆشه‌ویسته ‌و په‌یامه‌ پیرۆزه‌که‌ى به‌زیاتر پابه‌ندبوون به‌رێبازه‌که‌ى بده‌ینه‌وه‌، که‌په‌یامى برایه‌تیی و ره‌حمه‌ت و لێبوورده‌یی و ته‌واوکاریی ئه‌خلاقیی و دادگه‌ریی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌، که‌ له‌م قۆناغه‌ پڕ له‌دژواریی و نه‌خۆشییه‌ى مرۆڤایه‌تییدا ره‌چه‌ته‌ى راسته‌قینه‌ى ده‌رچوونه‌ له‌قه‌یرانه‌ که‌مه‌رشکێنه‌کان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210577

Your Comment

You are replying to: .
captcha