بەدوو هۆکار؛ لە عێراق سەرژمێریی دانیشتووان دوا دەخرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند سەرژمێری دانیشتوان بە ھۆی رێوشوێنی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی وڵات دوا خرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا خالد بەتال وەزیری پلاندانانی عێراق، گوتی: ھەموو گرنگیی ئەنجام دانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان دەزانن، كە یەكێكە لە پێداویستییە سەرەكییەكانی رەوشی ئێستامان، چوونكە بنكەیێكی فراوانی گشتی و تەواو لە سەر واقعی ژیان لە رووی بژێوی و پەروەردە و تەندرووستی و ژینگەی دانیشتوانی دەستەبەر دەكەن.

بەتال لەسەر گرنگی گەیشتن بە داتای راستەقینە بۆ جێبەجێ كردنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی، لەناوبردنی گەندەڵی ئیداری و دارایی، راستكردنەوەی رێڕەوی ئابووری وڵات و باش كردنی گوزەرانی تاكەكانی و نەوه‌كانی داھاتوو، جەختی كردەوە.

بڕیار بوو عێراق لە چەند مانگی داھاتوودا، سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئەنجام بدات، كە لە ساڵی 1987 سەرژمێرییێكی گشتگیر لە عێراقدا نەكراوە و ئەو سەرژمێریەش، كە لە ساڵی 1997 ئەنجام درا ھەرێمی كوردستانی نەگرتبووە.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210505

Your Comment

You are replying to: .
captcha