بەپێی هەواڵی کوردپرێس: نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە توویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی کردەوە و تیایدا ئیدانەی ھێرش کردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و سووتاندنی ئاڵای کوردستان کرد و ڕایگەیاندووە: توندوتیژی و تۆقاندن ھەرگیز چارەسەری ناکۆکییەکان ناکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، "عێراق پێویستی بە یەکگرتوویی، سەقامگیری و دیالۆگ ھەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بۆ کێشە زۆرەکانی".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment