قەبارەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی کۆمپانیای دانەغاز لە هەرێمی کوردستان بەرز کراوەتەوە

بەشی جیهان- کۆمپانیای دانه‌غاز رایگه‌یاند له‌رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌وه‌، قەبارەی به‌رهه‌مهێنانی غازیان له‌ وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غازی خورمۆر له ‌هه‌رێمی کوردستان گه‌یاندوه‌ته‌ 418 ملیۆن پێ سێجا له ‌رۆژێکدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای دانه‌غاز ئه‌مڕۆ چوارشەممە له‌ راپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه‌، له‌رێگه‌ی کۆمپانیایێکی لاوه‌کی کۆمپانیاکانی پێرڵ پترۆلیۆمه‌وه‌، له‌ رۆژی 18ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2020ه‌وه‌، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غازیان له‌وێستگه‌ی غازی خۆرمۆر گه‌یاندوه‌ته‌ 418 ملیۆن پێ سێجا له‌ڕۆژێکدا".

پاتریک ئاڵمان وارد، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری کۆمپانیای دانه‌ غاز رایگه‌یاندووە، "خۆشحاڵین به‌ سه‌رکه‌وتنی پێرل پترۆلیۆم له‌ به‌ده‌ستهێنانی نیشانه‌یێکی گرنگ له‌ کێڵگه‌ی کۆرۆمۆر، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که‌ به‌رده‌وام ده‌یده‌ین بۆ زیادکردنی توانای به‌رهه‌مهێنانی غاز سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه‌ سه‌ختانه‌ی که‌ په‌تای کۆرۆنای جیهانی سه‌پاندویه‌تی".

ناوبراو باسی له‌وه‌ش کردووە "هه‌رچه‌نده‌ یه‌که‌م هێڵه‌کانی نوێی پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز به‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 250 ملیۆن پێ سێجا غازی ستاندارد له‌ ڕۆژێکدا ده‌ستیپێکرد، به‌ڵام دوای داخستنی سنوور و سنووردارکردنی گه‌شته‌کان دوای سه‌رهه‌ڵدانی کۆرۆنا دواخرا، ئێمه‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست به‌ دروست کردنی کێڵگه‌کان ده‌که‌ینه‌وه".

به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری کۆمپانیای دانه‌ غاز وتیشی، "پێشبینی ده‌که‌ین به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ یه‌که‌م هێڵه‌کانی پڕۆسه‌ی غاز‌ له‌ چاره‌کی یه‌که‌می ساڵی 2023 ده‌ستپێبکات و به‌ شێوه‌یێک کار بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ک ده‌که‌ن که‌ ڕه‌نگه‌ پێش ئه‌م کاته‌ توانامان هه‌بێت بۆ ده‌ست کردن به‌ به‌رهه‌مهێنان، پێشبینی ده‌کرێت که‌ پڕۆژه‌که‌ ساڵانه‌ 175 - 200 ملیۆن دۆلار زیاد بکات بۆ داهاته‌کانی دانه‌غاز دوای ته‌واوکردن و ده‌ستکردن به‌ به‌رهه‌مهێنانی غاز".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha