تەقییەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرین چەند برینداری لێکەوتەوە

بەشی سووریا- ئۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژکراو لە ناوەڕاستی شاری عەفرین تەقییەوە و لە ئەنجامدا چەند کەسێک بریندار بوون.

کوردپرێس: میدیاکارێک لە کوردستانی سووریا بە باسنیووزی راگەیاندووە: "ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامی مازوت لەسەر رێگای جندریس لە شاری عەفرینی کوردستانی سووریا تەقییەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چوار کەس بریندار بوونە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بە ئەوەش دا کە میلیشیا سەربازییەکانی گرێدراو بە سوپای تورکیا شەش هاووڵاتیی کوردیان ڕفاندووە کە یەکێک لە ڕفێندراوەکان ئافرەتە و پاشان لەبەرانبەر بڕێک پارە ئازاد کراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200325

Your Comment

You are replying to: .
captcha