بۆ ماوەی 6 مانگ سەردانی پارێزەرەكانی ئۆجەلان بۆ ئیمراڵی قەدەغە كرا

بەشی تورکیا- لەسەر داوای داواكاری گشتیی شاری بورسا، بۆ ماوەی ٦ مانگ هیچ پارێزەرێكی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانی كراوی پەكەكە، بۆیان نییە سەردانی ئیمیراڵی بكەن.

کوردپرێس: بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی سۆڵ-ی توركی، داواكاری گشتیی شاری بورسا داوای كردووە، تا ٦ مانگ چوونی هەر پارێزەرێكی ئۆجەلان بۆ ئیمیراڵی و بینینی ئۆجەلان قەدەغەیە، بەڵام هۆكاری قەدەغەكردنە ئاشكرا نەكراوە.

ئەم بڕیارە ٣ بەندكراوی تریش دەگرێتەوە كە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان زیندانین کە بریتین لە عومەر خەیری كۆنار، وەیسی ئاكتاش و حامیلی یڵدرم.

ئەم بڕیاری قەدەغەكردنەش ڕێکەوتی ٢٣ی٩ی٢٠٢٠ دەچووە و هەر لەو رۆژەوەش بڕیارەكە چووەتە واری جێبەجێ كردنەوە.

دوایین جار ڕێکەوتی ٧ی٨ی٢٠١٩ بووە كە پارێزەرەكانی ئۆجەلان چوونەتە زیندانی دوورگەری ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجەلان كەوتووە و نامەیێكی ئەویشیان لەبەردەم میدیاكاندا خوێندەوە.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200283

Your Comment

You are replying to: .
captcha