لە پارێزگای ئەنبار گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەقەزای روتبەی سەربە پارێزگای ئەنبار گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵگری عێراق لەوبارەیەوە بڵاوی كردوەتەوە: "لە ناوچەی فەیزە لە باشووری رۆژهەڵاتی قەزای روتبەی سەربە پارێزگای ئەنبار گۆڕێكی بەكۆمەڵ كە پەیوەندیی بەتاوانەكانی داعشەوە هەیە لە سنوورە دۆزراوەتەوە".

ئەوەش روون كراوەتەوە: "بەپێی زانیاری پێشوەخت شوێنی گۆڕەكە دۆزراوەتەوە و تەواوی رێكارەكانی ناسینەوەی قوربانیەكانی ناو گۆڕەكە جێبەجێ دەكرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190198

Your Comment

You are replying to: .
captcha